۳. ئه گه‌ر مێزه‌که جێگه‌ی ماوس و کیبورده‌که‌ی له خواره وه ی شاشه‌که‌وه( مونیته ر) بێ باشتره تاکو ماسولکه کانی شان و مل ئازاد بن بۆ جوڵان ..
٤ . روناکی ناو ژوره‌که ده‌بێ باش بێ و ئه‌گه‌ر گڵۆ پ هه‌ڵ بکرێ له ته‌نیشته وه بێ باشتره ..
٥. شتێک هه‌بێ له ژێر ده‌سته‌کانمان تا له کاتی به کار هێنانی ماوس ماسولکه‌کانی جومگه‌ی ده‌ست ئازاریان پی نه‌گات ..
٦. ئه‌گه‌ر له کاتی نوسین داین ده‌بێ ئه و لاپه‌ره‌ی که ده‌مانه‌وێ ، به شێوه‌یه‌کی وا به‌ره‌ورومان راگیرابێ یان دانرابێ که له کاتی نوسینی رسته‌یه‌ک دا ناچار نه‌بین سه‌رمان بسورێنین تا ماسولکه‌کانی ملمان ئازاری تێدا دروست نه‌بێ ..
۷. شاشه‌ی کومپیوته ر ئه‌گه‌ر له مودیل کۆنه‌کانه ده‌بێ فیلته‌ری شاشه‌ی له سه‌ربێ تا چاوه‌کانمان توشی ئازار نه‌بێ ..
٨. شاشه‌که ده‌بێ وا دابنرێ که له به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که نه‌بێ کاتیک سه‌یری شاشه‌که ده‌که‌ین، چاومان به روناکی په‌نجه‌ره‌که نه‌که‌وێ که تیشکی روناکی ده‌ره‌وه وتیشکی روناکی شاشه‌که پێکه‌وه بن زیان به خانه‌کانی چاو ده‌گه‌ێنێ ..
٩. ده‌بێ شاشه‌که له چاومانه‌وه ٥٥ تا ٧٥ سانتی مه‌تر دور بێ بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌بیته هوی ئاوسان و ئازار‌و سوور هه‌ڵگه‌رانی چاوه‌کانمان له کاتی زور به کار هێنانی کومپیوته ر دا ..
١٠. ده‌بێ پشوو بده‌ین له کاتی به کار هینانی کومپیوته ر دا له هه‌ر کاتژمێرێک به کار هێنانی کومپیوته ر به لانی که‌م پێنج ده‌قیقه پشوو بده‌ین و له کومپیوته ره‌که دور بکه‌وینه‌وه باشتره و هه ندێک پیاسه بکه‌ین له ژوره‌که‌دا یان بچین چایه‌ک یان قاوه‌یه‌ک بخوینه‌وه و دوایی بیینه‌وه ..
١١. گه‌رمی و ساردی ژوره‌که گونجاو بی نه زورسارد و نه زور گه‌رم ، مام ناوه‌ندی بێ بۆ خوشمان و بۆ کومپیوتیره‌که‌ش باشه ..
١٢. ماوسه‌که ده‌بێ به شێوه‌ی زانستیانه به کار ببرێ کلیکی لای چه‌پ بۆ کردنه وه و ، کلیکی لای راست بو زانینی زانیاری یه‌کان به کار ببرێ ، و به‌رده‌وام ده‌ستمان له سه‌ر ماوسه‌که نه‌بێ و ته‌نیا له کاتی به کار هێنان دا ده‌ستمان له سه‌ر ماوسه‌که بێ تا نه‌بێته هوی ئازاری ماسولکه‌کانی په‌نجه و مه‌چه‌کی ده‌ستمان ..
١۳. شتێک هه‌بێ له ژیر ده‌ستمان باشه( پاد ) بۆ ئه وه‌ی له کاتی زور به کار هێنانی ماوس دا ده سته‌کانمان ماندویی پێوه دیارنه‌بێ له سه ر مێزی کومپیوته ر، چونکه هه‌موو مێزێک دار یان ئاسن یان ئالمنیومه و ره‌قه ..
١٤. جار‌و بار ده سته‌کانمان به‌رز بکینه‌وه یان بیخه‌ینه پشت سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی سورانی خوێنی ناو ده‌ماره‌کانی ده‌ستمان بگه‌رێته‌وه بۆ مێشکمان
۱٥. ئه‌گه‌ر بکرێ پرنته ر و سکانه رو شتی تر هێندیک دور بن له کومپیوتیره‌که باشتره
هیوای سلامه‌تی بۆ گشت لایه کتان ده‌خوازم له هه‌موو قوژبنی دنیا بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م تیکنولوجیا نوێ یه که توانی هه‌موو جیهان له مالێکی بچوک دا کۆ بکاته‌وه
هه ر شاد بن